کانونی دوھەم 28, 2021 01:13 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی کۆمەڵگای تۆپی پێ لە ھەمبەر کۆچی دوایی «میناوەند»

بنەماڵەی گەورەی تۆپی پێی ئێران لە پەیامگەلێکی جیاجیادا ژیانئاوایی «میھرداد میناوەند» یاریزانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران و یانەی «پێرسپۆلیس»یان سەرەخۆشی کرد.

«میھرداد میناوەند» یاریزانی پێشووی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران و یانەی «پێرسپۆلیس» کە لە بەر توشبوونی لەسەدا نەوەدی سیەکانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ڕاگیرا بوو، شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە ماڵئاوایی لە ژیان کرد. ھەر بەم بۆنەیەوە کۆمەڵێکی زۆر لە کەسایەتییە ناسراوەکانی تۆپی پێی ئێران ژیانئاوایی «میھرداد میناوەند»یان سەرەخۆشی کردووە.

«جەعفەر سەمیعی» بەڕێوەبەر، ئەندامانی دەستەی کاگێڕی و «ئیبراھیم شەکوری» یاریدەری ڕاپەڕاندنی یانەی «پێرسپۆلیس» بە دەرکردنی پەیامگەلێک کۆچی دوایی «میھرداد میناوەند»یان لە بنەماڵەی تۆپی پێی ئێران سەرەخۆشی کردووە.

لە پەیامی سەرەخۆشیی بەڕێوەبەرو کارگێڕانی یانەی «پێرسپۆلیس»دا ھاتووە: کۆچی دوایی «میھرداد میناوەند» ھێندە دڵتەزێنە کە بەسەخڵەت بڕوای پێ دەکرێت، بەڵام دیارە لە ھەمبەر قەدەری پەروەردگار چارەیەک بێجگە لە ماکەچ بوون و ڕەزامەنڕدی بەدی ناکرێت. کارەساتی لەدەستچوونی «میھرداد میناوەند» بۆ تۆپی پێی ئێران گورچکبڕو پەژارەھێنە. ئەو کەسایەتییەی کە قەت نەیتوانی ئەوینی خۆی بەرامبەر بە تۆپی پێ، پێرسپۆلیس و تیپی نیشتیمانی بشارێتەوەو بەردەوام لە تەنیشتی ئاڵترین تیپی تۆپی پێی ئێران بوو، لە ئێستادا لە نێو کۆڕی پرسپۆلیسییەکان ھەڵفڕیوە، بەڵام بیرەوەرییەکانی بۆ ھەتاھەتایە لە زەین و دڵی لایەنگرەکانی دا دەمێنێتەوەو ھەرماو دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی یانەی پێرسپۆلیس لە بنەماڵەی ئەم پێشەنگە خۆشەویستەی یانەکەشیان کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کات و ساتێکی دژوارو سەخڵەتیان داوەتە سەر سەرەخۆشیی کردووەو ڕایگەیاندووە کە، تەواوی ھۆگرانی تۆپی پێی وڵاتەکەمان لەم پەژارە گەورەیەدا، لە تەنیشتی بنەماڵەی «میھرداد میناوەند»دان ھەتا ببنە ھۆی سێبوری و دان بەخۆداگرتنیان.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، یانەی «ئیستیقلال»یش دوابەدوای کۆچی دوایی «میھرداد میناوەند»، لە پەیامێکدا ئەم کارەساتە دڵتەزێنەی سەرەخۆشیی کردووەو ڕایگەیاندووە: کۆچی دوایی «میھرداد میناوەند» لە بنەماڵەی بەڕێزی، یانەی پێرسپۆلیس و کۆمەڵگای وەرزشی سەرەخۆشی دەکەین و لە خوداوەندی مەزن لێبوردن بۆ ئەو گیانە پاکەو تاقەت و پشوودرێژی بۆ بنەماڵەو کەس و کاری دەخوازین.

سەرپەیڤ