کانونی دوھەم 28, 2021 15:54 Asia/Tehran
  • ڕێزنان لە «میناوەند» لە حەوتەی سانزەھەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ

کێبەرکێکلنی حەوتەی سیانزەھەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بە خولەکێک بێ دەنگی ڕاگرتن و دادانی فاتێحا بۆ گیانی پاکی پێشەنگەکەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران دەست پێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «میھرداد میناوەند» یاریزانی پێشووی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران و یانەی «پێرسپۆلیس» کە لە بەر توشبوونی بە ڤایرۆشی کۆرۆنا  ماڵئاوایی لە ژیان کرد، ھەر ئەمڕۆ لە کەرتی ناودارانی مەزارگەی «بەھەشتی زەھرا»ی تاران ئەسپەردەی خاک کرا.

ڕێکخراوەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ڕایگەیاند: کێبەرکێکانی حەوتەی سیانزەھەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی ئەم یاریزانەی پێشووی تیپی نیشتیمانی بە خولەکێک بێ دەنگی ڕاگرتن و دادانی فاتێحا دەست پێ دەکات.

«میھرداد میناوەند» لەدایک بووی ساڵی ١٣٥٤ی کۆچیی ھەتاوی بوو کە لە ماوەی ساڵانی ١٣٧٥ ھەتا ١٣٨٢ ، ٧٥ جار دریسی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێرانی لە بەر کرد.

ئەم بەرگریکارەی لای چەپی تۆپی پێی ئێران لە ساڵی ١٣٧٤ی کۆچیی ھەتاوی لە یانەی «پاس»ەوە بە «پێرسپۆلیس»ەوە پەیوەست بوو. لە ماوەی سێ ساڵ ئەندام بوونی لەم یانەیەدا ٨٩ جار بە دریسی ئەم یانەیە یاریی کردو ١٣ گۆڵی بۆ تۆمار کرد. لە پاشان گوێزرایەوە بۆ «ئێشتورم گراتس»ی نەمساو لە ماوەی سێ ساڵ ٦٧ یاریشی بۆ ئەم تیپە ئەنجام دا.

«میناوەند» لەدرێژەی چالاکییەکانی بۆ «شارلوا»ی بەلژیک و «ئەلشەباب»ی ئیماراتیش یاریی کردو ئینجا لە ساڵی ١٣٨٢ ھەمیسان گەڕایەوە بۆلای «پێرسپۆلیس» و دریسی تیپە دڵخوازەکەی لەبەر کردەوە.

قۆناغی دووھەمی ئامادە بوونی لە «پێرسپۆلیس» تەنیا ساڵێکی خایاندو پاشان ئەم بەرگریکارەی لای چەپی یارییەکان ڕووی لە یانەکانی «سپاھانشو «ڕاە ئاھەن» کردو سەرەنجام لە ساڵی ١٣٨٤ی کۆچیی ھەتاوی بۆ یەکجاریی ماڵئاوایی لە تۆپی پێ کرد.

سەرپەیڤ