کانونی دوھەم 29, 2021 16:00 Asia/Tehran
  • پەیامی تایبەتیی سەرۆکی فیفا بۆ «میھرداد میناوەند»، خۆشەویست بوونی لەبیر ناچێتەوە

سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ بە ناردنی نامەیەک بۆ سەرپەرشتی تۆپی پێی ئێران، ژیانئاوایی نەمر «میھرداد میناوەند»ی سەرەخۆشی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«جیانی ئینفانتینۆ» بەناردنی نامەیەک بۆ «حەیدەر بەھاروەند» سەرپەرشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێ، کۆچی دوایی «میھرداد میناوەند»ی  سەرەخۆشی کرد.

ناوبراو لە پەیامێکدا وێڕای وەبیرھێنانەوەی سەردەمی وەرزشی ئەو خوالێخۆشبووە لە گۆڕەپانی نیشتیمانی و یانەکاندا، ڕایگەیاندووە: بە نیازم سەرەخۆشیی دۆستانەو ناخەکیی خۆم بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەندامی پێشووی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ، «میھرداد میناوەند» ڕابگەیەنم. لەوە ناچێ وشەکان بۆ وەسف کردنی ئەم کارەساتە بەس بن. میرات و دەستکەوتی «میناوەند» بە تایبەت کەسایەتی، دڵخواز بوون و تایبەتمەندییە مرۆڤییەکانی قەت لە یادەکان ناچێتەوە.

بە نوێنەرایەتی لە لایەن کۆمەڵگای تۆپی پێی نێونەتەوەییەوە، لە قوڵایی دڵەوە لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بنەماڵەو ھاوڕێ و کەس و کاری «میھرداد» ھاودەردی دەردەبڕم.

«میھرداد میناوەند» شەوی پێنج شەممە لە تەمەنی ٤٥ ساڵی دا لە بەرتووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ماڵئاوایی لەژیان کرد.

سەرپەیڤ