شوبات 04, 2021 14:12 Asia/Tehran
  • مەنسووریان: بۆ «ئەنساریان» خاکی کەربەلام ھێنا

پێشەنگی یانەی ئیستیقلال ڕایگەیاند: بۆ «عەلی ئەنساریان» سوورەتێکی قورئان و خاکی کەربەلام بە کرد بە دیاری، بەھیوام لە گەڵ ئیمامی حسەین(ع) حەشر بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلیڕەزا مەنسووریان» ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕێ و ڕەسمی ئەسپەردە کردنی «عەلی ئەنساریان» لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران وتی: ھەم بۆ«میھرداد میناوەند»و ھەم بۆ«عەلی ئەنساریان»  سوورەتێکی قورئان و خاکی کەربەلام ھێنا،بەھیوام ئەم پێشەنگەی تۆپی پێی ئێران لە گەڵ ئیمامی حسەین(ع)دا حەشر بکرێت.

ڕێ و ڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی «عەلی ئەنساریان» ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئامادە بوونی نزیکەی ٥٠٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو خوالێخۆشبووەو پێشەنگانی تۆپی پێی ئێران لە کەرتی ٢٢٢ی «بەھەشتی زەھرا»ی تاران بەڕێوە براو حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «حسەین ئەنساریان»ی مامی ئەم پێشەنگەی تۆپی پێی ئێران لە سەر تەرمەکەی نوێژی بەجێ ھێنا.

«عەلی ئەنساریان» یاریزانی پێشەنگی تۆپی پێی ئێران کە لە دووھەمی ڕێبەندانەوە لەبەر توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی تاران خەوێندرا بوو، ڕۆژی چوارشەممە لە تەمەنی ٤٣ ساڵان دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد. ئەنساریان کە شەش یاریی نیشتیمانیشی لە پێشینەی چالاکییەکانی دا تۆمار کرد بوو ھەر لە لە تەمەنی ٣٤ ساڵانەوە ماڵئاوایی لە دنیای تۆپی پێ کرد بوو.

سەرپەیڤ