یانەی لاوانی کرماشان بە ئامادە بوونی وەزیری وەرزش و لاوان کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392518-یانەی_لاوانی_کرماشان_بە_ئامادە_بوونی_وەزیری_وەرزش_و_لاوان_کرایەوە
یانەی لاوانی کرماشان کە بە ناوی سپەھبۆدی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» ڕازاوەتەوە، ڕۆژی ھەینی بە ئامادە بوونی «مەسعود سوڵتانی فەر» وەزیری وەرزش و لاوان کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2021 13:08 Asia/Tehran
  • یانەی لاوانی کرماشان بە ئامادە بوونی وەزیری وەرزش و لاوان کرایەوە

یانەی لاوانی کرماشان کە بە ناوی سپەھبۆدی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» ڕازاوەتەوە، ڕۆژی ھەینی بە ئامادە بوونی «مەسعود سوڵتانی فەر» وەزیری وەرزش و لاوان کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یانەی لاوانی کرماشان ئەمڕۆ ھەینی ١٧ی ڕێبەندان وەکو گەورەترین یانەی لاوانی وڵات بە ئامادە بوونی  «مەسعود سوڵتانی فەر» وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران، «ھوشەنگی بازوەند» پارێزگاری کرماشان و لە زەوییەک دا بە بەرینایی زیاتر لە دووھەزارو سێسەد مەتر خرایە گەڕ.

یانەی لاوانی کرماشان لە ھەشت نھۆم دا دروست کراوەو بۆ چێکردنیشی نزیکە ١٥٠ ملیارد ڕیاڵی تێچووە.

«مەسعود سوڵتانی فەر» وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران لە کاتی خستنەگەڕی یانەی لاوانی کرماشان ڕایگەیاند: بە پاڵپشتیی دەوڵەت ھەتا ئێستا ١٤٠ یانەی لاوان لە وڵات دا کراوەتەوە لە کاتێکدا کە پێشتر ھەتا ساڵی ١٣٩٢ی کۆچیی ھەتاوی ھیچ یانەیەکی لاوانمان لە وڵات دا نەبوو.