دوو بۆکسۆری کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی گەنجانی ئێران کران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392833-دوو_بۆکسۆری_کورد_بانگهێشتی_هەڵبژاردەی_گەنجانی_ئێران_کران
بەرپرسی ئیدارەی وەرزش و گەنجانی پارێزگەی کوردستان وتی: ڕامین بابالوو و ئامانج مەلیکی دوو بۆکسۆری کوردستان بانگهێشتی قۆناغی چوارەمی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەنجان کران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 13, 2021 05:01 Asia/Tehran
  • دوو بۆکسۆری کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی گەنجانی ئێران کران

بەرپرسی ئیدارەی وەرزش و گەنجانی پارێزگەی کوردستان وتی: ڕامین بابالوو و ئامانج مەلیکی دوو بۆکسۆری کوردستان بانگهێشتی قۆناغی چوارەمی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەنجان کران.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامید جەولایی ڕایگەیاند: ڕامین بابالوو و ئامانج مەلیکی دوو بۆکسۆری کوردستان لەلایەن ڕەزا مەهدی پوورراهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران بانگهێشتی قۆناغی چوارەمی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەنجان کران.

ناوبراو گوتیشی: ئەم قۆناغە لە ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی لە 30 ی ڕێبەندانەوە دەستپێدەکات و تا 17 ی ڕەشەممە درێژەی دەبێت.

ناوبراو وتیشی: بە وتەی راهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی بۆکسی گەنجان کەسە سەرەکییەکانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی دوای خولێک کێبڕکێی هەڵبژاردن لەگەڵ یانەی بۆکسی کۆماری ئازەربایجان کە لە ڕەشەممە و لە ڕەوتی چوارەمین قۆناغی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بەڕێوە دەچێت، هەڵدەبژێردرێن.

جەولایی دواجار گوتی: بۆکسۆرەکانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەنجانی ئیران خۆیان بۆ کێبڕکێیەکانی پاڵەوانیی جیهان کە لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی داهاتوو بە میوانداری پۆڵەندا بەڕێوە دەچێت، ئامادە دەکەن.