شوبات 14, 2021 08:38 Asia/Tehran
  • ناوبژیوانانى ھەرێم خوله‌کانى ھەرێمی کوردستان به‌رێوه‌نابن

به‌هۆى رووداوه‌کانى رۆژانى رابردووى یاریگاکانى تۆپى پێى ھەرێمی کوردستان و پشێوى دورستکردن ، ناوبژیوانانى کوردستان بریاریاندا بایکۆتى به‌رێوه‌بردنى یارییه‌کانى خوله‌کانى ھەرێمی کوردستان بکه‌ن .

بە پێی ھەواڵی بەشی وەرزشیی میدیای پی یوو کەی میدیا ، دوێنێ شەممە سه‌رۆکى لیژنه‌ى ناوبژیوانان له‌ یه‌کێتیی تۆپى پێى کوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌و هێرشکردنه‌ سه‌ر ناوبژیوانان و وه‌رنه‌گرتنى ئه‌نجامه‌کان له‌ لایه‌ن یانه‌کان و هانده‌رانه‌وه‌ بریارى بایکۆتى به‌رێوه‌بردنى یارییه‌کان درا، چونکه‌ سه‌لامه‌تى هیچ ناوبژیوانانێک پارێزراو نییه‌ .

سیروان سه‌لمان وتیشى ، ده‌بێت یه‌کێتیی تۆپى پێى کوردستان و یانه‌کان چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشه‌یه‌ بکه‌ن و کۆنترۆلى ته‌واوى یاریگه‌کان بکرێت و تاوه‌کوو به‌ڵێنامه‌ى یانه‌کان و یه‌کێتییه‌که‌ نه‌گاته‌ لیژنه‌که‌ فیکه‌ى هیچ یارییه‌ک لێ نادرێته‌وه‌ .

سه‌رۆکى لیژنه‌ى ناوبژیوانان وتیشى ، وه‌رزى ئه‌مساڵ هیچ ناوبژیوانێک پاداشتى دارایى هیچ یارییه‌کى وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ خوله‌کانى کوردستان و ئه‌وه‌ش بارگرانیه‌کى زۆرى بۆ ژیانیان دروستکردووه‌ .

سەرپەیڤ