کرۆنا پێشبڕکێکانی بایسکڵ سواریی پاڵەوانەتیی ئاسیای ھەڵوەشاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392907-کرۆنا_پێشبڕکێکانی_بایسکڵ_سواریی_پاڵەوانەتیی_ئاسیای_ھەڵوەشاند
دەبیری فێدراسیۆنی بایسکڵ سواریی ئێران باسی ھەڵوەشانی پێشبڕکێکانی بایسکڵ سواریی نێو رێگای پاڵەوانەتیی ئاسیا بە ھۆی ڤایرۆسی کرۆنا دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2021 12:01 Asia/Tehran
  • کرۆنا پێشبڕکێکانی بایسکڵ سواریی پاڵەوانەتیی ئاسیای ھەڵوەشاند

دەبیری فێدراسیۆنی بایسکڵ سواریی ئێران باسی ھەڵوەشانی پێشبڕکێکانی بایسکڵ سواریی نێو رێگای پاڵەوانەتیی ئاسیا بە ھۆی ڤایرۆسی کرۆنا دەکات .

سێلگی دەبیری فێدراسیۆنی بایسکڵ سواریی ئێران لە دیمانە لە گەڵ ھەواڵنێری مێھردا گوتی :  پێشبڕکێکانی بایسکڵ سواریی نێو رێگا پاڵەوانەتیی ئاسیا کە بڕیار بوو مانگی رەشەمە لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەبچێ بە ھۆی بەردەوامبوونی پەتای کرۆنا لە جیھان دا دواکەوت . 

گوتیشی : ھێشتا کاتێکی ورد رانەگێندراوە لەوانەیە ئەم کاتە لە مانگی جۆزەردان ی ساڵی داھاتوو بێت . دەبێ چاوەڕوانی دانیشتنی کۆنفدراسیۆنی بایسکڵ سواریی ئاسیا بین تا لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی داھاتوو لە کۆبوونەوەیەک دا کە لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت کاتی نوێی یەکجارەکیی دەکرێ و رادەگێندرێ . 

سێلگی گوتیشی :  پێشبڕکێکانی بایسکڵ سواریی پاڵەوانەتیی ئاسیای پیست بڕیارە ساڵی داھاتوو لە قەزاقستان بەڕێوە بچێت.