یاریزانی مەھابادیی تیپی نیشتیمانی بەتیپی پینگ پۆنگی ھەڵبژاردەی ئافرەتانی «ورمێ»وە پەیوەست بوو
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد ڕایگەیاند: «ئێلینا ڕەحیمی» یاریزانی نیشتیمانیی وەرزشی پینگ پۆنگی ئەم شارستانە بە واژۆکردنی گرێبەستێکی فەرمی بە تیپی ھەڵبژاردەی «ھوتێل پارکی ورمێ»وە پەیوەست بوو.
«قەرەنی موستەفا پوور» ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا، وتی: «ئێلینا ڕەحیمی» لە کێبەرکێی ھەڵبژاردەی تازەلاوان و لاوانی وڵات دا یاوەری ئەم تیپە دەبێت.
وتیشی: ئەم یاریزانەی مەھاباد لە ئێستادا بۆ بەشئدارییەکی ھێزمەند لە ململانێی ھەڵبژاردەی تازەلاوان و لاوانی ئەم تیپە تازەیەی لە ئوردووی خۆسازدانی ورمێ دا بە سەر دەبات.
«موستەفا پوور» وتیشی: ئەم وەرزشوانە ئافرەتەی شاری مەھاباد لە ماوەی چەند ساڵی ئەم دواییەدا ئەندامی تیپی نیشتیمانیی پینگ پۆنگی ئافرەتانی وڵات بووە و پێشینەی پرشنگداری دیکەشی ھەیە.
جێگای ئاماژەیە «ئێلینا ڕەحیمی» لە دایک بووی ساڵی ١٣٨٣ی مەھابادەو لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو بووە بە ئەندامی تیپی نیشتیمانیی پینگ پۆنگی وڵات و پێشینەی پاڵەوانەتیشی لە ئاستی ئێران و ئاسیای ناوەڕاست دا ھەیە.