پاڵەوانەتیی «کیانوش ڕوستەمی» لە ھەڵبژاردەی کێش ھەڵگرتن دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393099-پاڵەوانەتیی_کیانوش_ڕوستەمی_لە_ھەڵبژاردەی_کێش_ھەڵگرتن_دا
وەرزشوانی کرماشانیی ئەندامی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە گروپی ٩٦ کیلوگرام دا لە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی کێش ھەڵگرتن بە ھەڵگرتنی بە تێکڕایی ٣٧٠ کیلوگرام قورسایی وەکو پاڵەوانی ئەم گروپەی ململانێکان ناوی دەرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 19, 2021 12:45 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی «کیانوش ڕوستەمی» لە ھەڵبژاردەی کێش ھەڵگرتن دا

وەرزشوانی کرماشانیی ئەندامی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە گروپی ٩٦ کیلوگرام دا لە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی کێش ھەڵگرتن بە ھەڵگرتنی بە تێکڕایی ٣٧٠ کیلوگرام قورسایی وەکو پاڵەوانی ئەم گروپەی ململانێکان ناوی دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کیانوش ڕوستەمی» کە میدالیای زێڕی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠١٦ی «ڕیۆ»ی لە کارنامەدایە و لە ئێستاش دا لە ڕیزی ھەڵکەوتەکانی کێشی ٩٦ کیلۆگرامی ئێران و جیھان دێتە ئەژمار، ئێواترەی دوێنێ لە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی کێش ھەڵگرتن بە ھەڵگرتنی بەتێکڕایی ٣٧٠ کیلوگرام وەکو پاڵەوانی ئەم کێشە ناسێندرا. «ڕوستەمی» لە ئێستادا لەژێر چاودێریی «بیھداد سەلیمی» بۆ تیپی «گەوھەر زەمینی_ سیرجان» چالاکی دەنوێنێ. ناوبراو لەم کێبەرکێیانەدا کە لە شاری ئەھوازی خوزستان بەڕێوە دەچێت لە ھەوڵێکی یەک تەکاندا ١٦٧ کیلوگرام و لە دووتەکانیش دا توانی ٢٠٣ کیلوگرام بەرز کاتەوەو پلەی یەکەمی ئەم کێشە بە خۆی تەرخان بدات. «کیانوش ڕوستەمی» لە کاتێکدا ناسناوی پاڵەوانەتیی ئەم گروپەی بە خۆی تەرخان داوە کە بۆ گەییشتن بە تۆکیۆ دەبێ لەگەڵ خەنیمێکی بەبڕشتی وەک «سوھراب مورادی» خاوەنی میدالیای زێڕی کێش ڤەڵگرتنی ٢٠١٦ی «ڕیو» خەریکی ململانێ بێت.