یارییەکانی ئەمڕۆ شەممەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393132-یارییەکانی_ئەمڕۆ_شەممەی_خولە_ناوخۆییەکانی_ئەوروپا
خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا ئەمڕۆ شەممە بەردەوامییان دەبێت و چەندین یاری گرنگ و چارەنوسساز ئەنجامدەدرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2021 08:37 Asia/Tehran
  •  یارییەکانی ئەمڕۆ شەممەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا ئەمڕۆ شەممە بەردەوامییان دەبێت و چەندین یاری گرنگ و چارەنوسساز ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلیزی یارییەکانی هەفتەی 25 ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا ساوزامپتن ڕوبەڕوی چێڵسی دەبێتەوە، هەروەها دێربی مێرسیساید کاتژمێر (8:30) بەکاتی هەرێمی کوردستان لە نێوان لیڤەرپوڵ و ئێڤەرتۆن لە ئانفێڵد ڕۆدز ئەنجامدەدرێت.

لە خولی ئیسپانیا یارییەکانی هەفتەی 24 دەکرێن، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤانتی دەکات و بەلەد وەلید ڕوبەڕوی ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە.

ئیتاڵیەکان بەهەمان شێوەی خولەکانی دیکە بەردەوام دەبن، لازیۆ بەرانبەر سامپدۆریا یاریدەکات و ساسولۆ میوانداری بۆلۆنیا دەکات.

لە خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنساشدا ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 22 و 26 سازدەکرێن، لە گرنگترینیاندا ئینتراخت فرانکفۆرت میوانداری بایرن میونشن دەکات، هەروەها لوتکەی گێلسنکێرشن لەنێوان شالکە و دۆرتمۆند ئەنجامدەدرێت.