یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوو یاریزانی پیشەگەرى خسته‌ ریزه‌کانى
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393154-یانەی_پێشمەرگەی_سلێمانی_دوو_یاریزانی_پیشەگەرى_خسته_ریزه_کانى
بەمەبەستی بەهێزکردنی ڕیزەکانی و یاریکردن لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی کوردستان و خولی پلەیەکی عێراق یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە شێوەیەکی ره‌سمى گرێبەستی لەگەڵ هەریەک لە ( عصام محه‌مه‌د و مونته‌زر موحسن) ئیمزا کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2021 05:02 Asia/Tehran
  • یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوو یاریزانی پیشەگەرى خسته‌ ریزه‌کانى

بەمەبەستی بەهێزکردنی ڕیزەکانی و یاریکردن لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی کوردستان و خولی پلەیەکی عێراق یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە شێوەیەکی ره‌سمى گرێبەستی لەگەڵ هەریەک لە ( عصام محه‌مه‌د و مونته‌زر موحسن) ئیمزا کرد.

 

بە پێی ھەواڵی بەشی وەرزشیی پی یوو کەی میدیا ، (عصام محه‌مه‌د) لە دایکبووی (١٩٩٢)ە و لە هێڵی بەرگری لە هەر یەک لە یانەکانی (قوه‌جویە، نه‌فت میسان، کوت ئیتصالات) یاریکردووە(مونته‌زر موحسن ) لە دایکبووی (٢٠٠١)ە و لە هێڵی ناوەند لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق و یانەی قوه‌جویە یاریکردووە، بە شێوەی خواستن تا کۆتایی وەرز لە یانەی قووە جەوویە وە پەیوەندی بە پێشمه‌رگه‌وه‌ کردووە.