ئەنجامی حەوتەی 26 ی سوپەرلیگی تورکیا ، دۆڕانی فەنەر باخچە
شوبات 24, 2021 12:07 Asia/Tehran
حەوتەی بیست و شەشەمی تۆپی پێی سوپەرلیگی تورکیا کۆتایی ھات و لە گرنگ ترین یاری دا فەنەرباخچە سەرباری کەڵکەورگرتن لە مەسعود ئوزیل دۆڕاندی .
بە پێی راپۆرتی گۆڵز ، لە دوایین یاریەکانی حەوتەی 26 ی سوپەر لیگی تورکیا کە شەوی رابردوو بەڕێوەچوو ، غازی ئەنتەپ و ئانتالیا سپور سفر بە سفر و یاری یانەکانی ئانکارا گوجو و ریزە سپۆریش بە ئەنجامی یەک بە یەک کۆتایی ھات .
لە یاریەکانی کۆتایی ئەم حەوتەیەش ، سیواس سپۆر 2 بە 0 لە کایسری سپۆر و حاتای سپۆریش بە ئەنجامی 3 بە 1 لە ئەرزەروومی بردەوە .
لە گرنگ ترین یاری دا فەنەرباخچە سەباری کەڵک وەرگرتنی 90 خولەکی لە مەسعود ئوزیل ھافبەکی ئاڵمانی و کۆنەکاری خۆی بە شکستی ھێنانی یەک بە سفر لە بەرامبەر گۆزتەپە نەیتوانی خۆی لە سەرووی خشتەی سوپەر لیگ نزیک بکاتەوە .
سەرپەیڤ