درەوشانەوەی تازەلاوێکی کوردستانی لە یاری شەترەنج لە ئاستی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393408-درەوشانەوەی_تازەلاوێکی_کوردستانی_لە_یاری_شەترەنج_لە_ئاستی_ئێران
یاریزانێکی تازەلاوی کوردستانی بە شکست دانی ڕکابەرەکانی توانی پلەی دووهەمی پاڵەوانێتی کێبڕکێی ئێران لە ئاستی تەمەنی ژێر هەشت ساڵان وەدەست بهێنێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 27, 2021 03:47 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی تازەلاوێکی کوردستانی لە یاری شەترەنج لە ئاستی ئێران

یاریزانێکی تازەلاوی کوردستانی بە شکست دانی ڕکابەرەکانی توانی پلەی دووهەمی پاڵەوانێتی کێبڕکێی ئێران لە ئاستی تەمەنی ژێر هەشت ساڵان وەدەست بهێنێت.

ئایهان ڕەهبەر، یاریزانی شەترەنجی خاوەن بەھرەی کوردستانی لە کێبڕکێیە ئۆنلاینەکانی ئێران پلەی دووهەمی ئاستی تەمەنی ژێر هەشت ساڵانی وەدەست هێنا.

ئەو یاریزانە کوردستانییە بە دەست خستنی ئەو پلەیە لەلایەن فیدراسیۆنەوە بۆ ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بانگهێشت کرا.

شیاوی باسە، ئەو کێبڕکێیانە بە ئامادە بوونی 171 کەس لە سەرتاسەری ئێران بە شێوازی سویسی بەڕێوە چوو و قۆناغی کۆتایی بە بەشداری 16 یاریزان بە شێوەی دەورەیی بەڕێوە چوو.