زۆرانی جامی ئۆکرانیا، سێ نوێنەری زۆرانی فەرەنگیی ئێران گەییشتنە قۆناغی کۆتایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393457-زۆرانی_جامی_ئۆکرانیا_سێ_نوێنەری_زۆرانی_فەرەنگیی_ئێران_گەییشتنە_قۆناغی_کۆتایی
«عەلیڕەزا نجاتی» لە کێشی ٦٠ کیلوگرام و «موحەممەد عەلی گەرایی » و «ئەمین کاویانی نەژاد» لە کێشی ٧٧ کیلوگرامی ململانێی زۆرانی فەرەنگیی جامی پاڵەوانانی ئۆکرانیا گەییشتنە قۆناغی کۆتایی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2021 04:44 Asia/Tehran
  • زۆرانی جامی ئۆکرانیا، سێ نوێنەری زۆرانی فەرەنگیی ئێران گەییشتنە قۆناغی کۆتایی

«عەلیڕەزا نجاتی» لە کێشی ٦٠ کیلوگرام و «موحەممەد عەلی گەرایی » و «ئەمین کاویانی نەژاد» لە کێشی ٧٧ کیلوگرامی ململانێی زۆرانی فەرەنگیی جامی پاڵەوانانی ئۆکرانیا گەییشتنە قۆناغی کۆتایی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژی شەممە و لە ڕۆژی دووھەمی ئەم کێبەرکێیانەدا ، ململانێی بەرایی ئەم پێنج کێشەی دووھەم بەرپا کرا کە لە کۆتایی دا «عەلیڕەزا نجاتی» و «موحەممەد عەلی گەرایی » و «ئەمین کاویانی نەژاد» بە ڕێز لە کێشەکانی ٦٠ و ٧٧ کیلوگرامی زۆرانی فەرەنگی ڕێیان لە قۆناغی کۆتایی کەوت و «ڕامین تاھیری» و «ئەمین میرزازادە»ش لە کێشەکانی ٨٧ و ١٣٠ کیلوگرامی زۆرانی فەرەنگی کەوتنە کێبەرکێیی ڕیزبەندییەوە.

لە کێشی ٩٢ کیلوگرامی زۆرانی ئازادیش «موحەممەد عەلی تەبار» لە ڕیزی دۆڕاواندایە.

ململانێی زۆرانی ئازادو فەرەنگیی جامی ڕاھێنەران و زۆرانبازانی ھەڵکەوتەی ئۆکرانیا لە ڕۆژی ھەینیەوە لە «کییەف» دەستی پێ کراو ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتایی پێ ھات.