«مانچسته‌ر سیتی» بەسەر خەنیمەکەی دا سەرکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393597-مانچسته_ر_سیتی_بەسەر_خەنیمەکەی_دا_سەرکەوت
یانه‌ی‌ «مانچسته‌ر سیتی»‌ بە تۆمار کردنی چوار گۆڵ لە بەرامبەر یەک گۆڵ شکستی‌ به‌ «وڵفرهامتۆن»ی خەنیمی هێنا وسێ خاڵی‌ گرنگی‌ ده‌ستبه‌رکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2021 12:11 Asia/Tehran
  • «مانچسته‌ر سیتی» بەسەر خەنیمەکەی دا سەرکەوت

یانه‌ی‌ «مانچسته‌ر سیتی»‌ بە تۆمار کردنی چوار گۆڵ لە بەرامبەر یەک گۆڵ شکستی‌ به‌ «وڵفرهامتۆن»ی خەنیمی هێنا وسێ خاڵی‌ گرنگی‌ ده‌ستبه‌رکرد.

لە‌ یارییه‌کانی‌ حەوتە‌ی‌ ٢٩ خولی‌ یانه‌کانی‌ ئینگلته‌را «مانچسته‌ر سیتی»‌ له‌ یاریگای‌ «ئیتیحاد» میوانداریی‌ یانه‌ی‌ «وڵفرهامتۆن»ی‌ کردو یارییه‌کەی چوار بە یەک بە قازانجی خۆی  کۆتایی پێ هێنا.

گۆڵه‌کانی‌ «مانچسته‌ر سیتی»‌ یەکێکیان بە ھەڵە بە ھۆی «دیونکینر» تۆمار کراو «گابریل ژیسۆس»و «ڕیاز مه‌حره‌ز»یش دوو گۆڵکاری مەیدانەکە بوون . ئینجا تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی‌ «وڵفرهامتۆن»یش له‌خوله‌کی‌ ٦١دا لە لایەن «کۆنوری‌ کودی‌»یەوە تۆمار‌ کرا.

«مانچسته‌ر سیتی»‌ بەو سەرکەوتنەی بیست و یەکەمین بردنەوەی بەردەوامی خۆی لە کێبەرکێ فەرمییەکاندا دەست خستووەو لە ڕەچەی بیست و سێ سەرکەوتنەکەی «بایرن مۆنیخ» نزیک تر بووەتەوە.

به‌و ئه‌نجامه‌ی ئێستای خاڵه‌کانی‌ «مانچسته‌ر سیتی»‌‌ بووه بە‌ ٦٥خاڵ و لە ئێستادا له‌ پێشه‌نگی‌ ڕیزبه‌ندی‌ دایه‌.