سه‌رۆکى یه‌کێتیی تۆپى پێى ھەرێمی کوردستان لە پۆستەکەی کشایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393598-سه_رۆکى_یه_کێتیی_تۆپى_پێى_ھەرێمی_کوردستان_لە_پۆستەکەی_کشایەوە
سه‌رۆکى یه‌کێتیی تۆپى پێى ھەرێمی کوردستان و چوار ئه‌ندامی دیکەی ئەم یەکێتییە ده‌ست له‌کارکێشانەوەی خۆیانیان ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2021 12:35 Asia/Tehran
  • سه‌رۆکى یه‌کێتیی تۆپى پێى ھەرێمی کوردستان لە پۆستەکەی کشایەوە

سه‌رۆکى یه‌کێتیی تۆپى پێى ھەرێمی کوردستان و چوار ئه‌ندامی دیکەی ئەم یەکێتییە ده‌ست له‌کارکێشانەوەی خۆیانیان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ئێواره‌ى رۆژی ڕابردد له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسى «سه‌فین کانه‌بى» سه‌رۆکى یه‌کێتى تۆپى پێى ھەرێمی کوردستان و چوار ئه‌ندامى یه‌کێتییه‌که‌ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیانیان پێشکه‌ش کرد. 

وەک لە ڕاپۆرتەکاندا ھاتووە ، «سه‌فین کانه‌بى» سه‌رۆکى یه‌کێتى تۆپى پێى ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بە سەرنجدانی ئەوەی کە ماوەی ١٧ ساڵە لەو پۆستەدا خەریکی چالاکی نواندنن، بڕیارەکەیان یەکجارییەو نامەی کشانەوەکەیان ڕەوانەی لای ئۆلەمپیکی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

جێگای ئاماژەی وەک لە ھەواڵەکندا باسی دەکرێت، وا دیارە «تارق عه‌بدولره‌حمان» به‌هێزترین کاندیده‌ بۆ پۆستى سه‌رۆکى یه‌کێتیی تۆپى پێى ھەرێمی کوردستان و پڕ کردنەوەی جێگای «سه‌فین کانه‌بى».