ئادار 09, 2021 03:01 Asia/Tehran
  • خاتوونێکی ئێرانی لە لایەن لێژنەی نێونەتەوەیی پارائۆلەمپیکەوە خەڵاتی ڕۆژی جیھانیی ئافرەتانی پێ بەخشرا

لێژنەی نێونەتەوەیی پارائۆلەمپیک لە ڕاپۆرتێکدا ستایشی دوو ئافرەت و فدراسیۆنێکی تێکۆشەری جیھانی لەئاراستەی یەکسانیی نێرومێی کردو لەم بوارەدا ناوی «زەھرا نیعمەتی»ش بەرچاو دەکەوێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  لێژنەی نێونەتەوەیی پارائۆلەمپیک لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای ناوھێنانی«زەھرا نیعمەتی»وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی «پاراکەوان»ی ئێران وەک وەک یەکێک لە سێ ئافرەتی ھەڵکەوتە، نوسی: یەکەم بەرەوەی میدالیای زێڕ بۆ ئێران لە پارائۆلەمپیک و ئۆلەمپیکف لەو سەکۆیەی کە بە ھەوڵی خۆی لە سەری ڕاوەستاوە لە زێدەکەی دا بۆ چالاکی نواندن لە بواری کاروباری ئافرەتان و کەسانی کەم ئەندام کەڵکی وەرگرتووە.

«نیعمەتی» دوای مێژوو خولقاندنەکەی لە پارائۆلەمپیکی ٢٠١٢ی لەندەن، بۆ پیشاندانی ئەو دەستکەوتانەی کە ئارفەتانی کەم ئەندام دەتوانن مسۆگەری کەن، پێشەنگ بووە.

«نیعمەتی» ھەروەھا لە کۆنوانسیۆنی مافی کەسانی کەم ئەندامی سەربە ڕێکخراوەی نەتەوەکانیشدا بەشداریی ھەبووە.

سەرپەیڤ