ئادار 10, 2021 15:32 Asia/Tehran
  • ھاریکارانی سروشت لە شارستانی جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان ڕێزیان لێ گیرا

یانزە کەس لە ھاریکارانی سروشت و نمونە نیشتیمانییەکانی بەشی کشت و کاڵ و سەرچاوە سروشتییەکانی شارستانی جوانڕۆ ڕۆژی چوارشەممە لە ئاھەنگێکدا بە ئامادە بوونی قایم قام لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی قایم قامەتیی ئەم شارستانە ڕێزیان لێ گیرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، قایم قامی جوانڕۆ لەم ئاھەنگەدا وتی: گەشەی پاوەجێ بە پاراستنی سەرچاوەسروشتییەکان و پاسەوانی کردن لە ژینگە مسۆگەر دەبێت و ھەنگاو ھەڵگرتن لەم ڕێگایەدا ئەرکی سەرشانی تاک بە تاکی ئەندامانی کۆمەڵگایە.

«ڕزگار یوسفی» بە دەربڕینی ئەمەی کە لە ساڵی ڕابردوودا شایەتی ھەوڵ و ھاودڵیی خەڵک و بەرپرسانی سەرچاوە سروشتییەکانی شارستانەکەمان بووین  لە ئاراستەی پاراستنی دیاردە نیشتیمانییەکان، وتیشی: ئەم بابەتە گرینگە پیشاندەری کلتووری دەوڵەمەندی جەماوەری جوانڕۆیە.

وتیشی:لەم بوارەدا ھەروەھا سوپاسی کەسایەتییە دیارەکان، مامۆستایانی ئایینی و بەرنوێژان و خەڵک و پێکھاتەو ڕێکخراوە جەماوەرییەکان دەکەین کە بەردەوام لە تەواوی کارەساتەکانی ھاوپەیوەند بە سەرچاوە سروشتییەکان بە ئاگرکەوتنەوە، خەباتی دژی دافەتاوی، نەخۆشییەکانی دارستان و بابەتەکانی دیکەوە، ھاوریکاریی پێویستیان کردووین.

«یوسفی» وێڕای وەبیرھێنانەوەی ئەم بابەتە گرینگەی کە بۆ ھەر بەرنامەیەک پێویستمان بە پاشکۆیەکی ڕۆشنبیری و کلتووری و ژینگەییشە، وتی: ئێمە بارستایی ھەرە باشی وەک قوتابخانەی پێشکەوتووی ئیسلام، یاسای بنەڕەتی و کلتووری دەوڵەمەندمان ھەیە بە تایبەت لە ناوچەی ھەوراماندا کە بۆ پاراستنی ژینگەو سەرچاوە سروشتییەکان دەتوانین بۆ بەرەکانی داھاتووشی بگوازینەوە.

سەرپەیڤ