ئادار 14, 2021 19:12 Asia/Tehran
  • کۆمەڵە پەڕتوکێک لەسەر حەکایەتەکانی ھەورامان بە زمانی فارسی بڵاوبووەوە

کۆمەڵە کتێبی "حەکایەتەکانی مەڵبەندی ئێمە" نوێترین بەرهەمی کورش ئەمینی بڵاو کرایەوە و کەوتە بەر دەستی خوێنەران.

بە پێی هەواڵی مێهر، لەم کتێبەدا بۆ یەکەم جار ئەفسانە و حەکایەتەکانی ئەم ناوچەیە لێک دراونەتەوە و ناوەرۆکەکانیان تاوتوێ کراوە.

ئەم کتێبە لە سێ بەرگ و لە لایەن بڵاوگەی تاڤگە لە 1550 لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کرایەوە و چاپی ئەم کتێبە دەبێتە هۆی ئەوەی  حەکایەت و ئەفسانەکانی هەورامان پێگەی خۆیان لە ئاستی جیهانی و نێونەتەوەییدا بدۆزنەوە.

کورش ئەمینی لە نووسەران و لێکۆڵەرانی ناوچەی هەورامانە و تا ئێستا چەندین بەرهەمی سەبارەت بە فەرهەنگ و ئەدەبی ئەم ناوچەیە نووسیوە.

سەرپەیڤ