بۆکسێنەری دێرینی ئەمریکا و جیهان لە تەمەنی 66 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394090-بۆکسێنەری_دێرینی_ئەمریکا_و_جیهان_لە_تەمەنی_66_ساڵیدا_کۆچی_دواییکرد
مارڤیلۆس مارڤین هاگلەر، بۆکسێنەری دێرینی ئەمریکا و جیهان لە تەمەنی 66 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 15, 2021 05:48 Asia/Tehran
  • بۆکسێنەری دێرینی ئەمریکا و جیهان لە تەمەنی 66 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

مارڤیلۆس مارڤین هاگلەر، بۆکسێنەری دێرینی ئەمریکا و جیهان لە تەمەنی 66 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

کای جی هاگلەر، هاوسەری بۆکسێنەرە ناودارەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێکی کردووە و نوسیویەتی، ” بەداخەوە هەواڵێکی ناخۆش ئاشکرا دەکەم، هاوسەری خۆشەویستم مارڤیلۆس مارڤن بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە ماڵەکەی خۆمان لە نیو هامپشێر کۆچی دواییکرد”.

هاگلەر لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو توانی کۆنتڕۆڵی پشتوێنەکانی پاڵەوان بۆ کێشی مامناوەند بکات، لە نێوان ساڵانی 1973 بۆ 1987 توانیویەتی 62 بردنەوە تۆماربکات، کە 52 بردنەوەیان بە لێدانی کوشندە بوون و تەنها سێ دۆڕاندن و دوو یەکسانبوونی تۆمارکردووە، لە ژیانی وەرزشییدا تەنها یەکجار بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکستیهێناوە.