ورمێ بوو بە میوانداری یانەکانی «پاڤێرلیفتینگ»ی جیھان
تەبایی نامەی ھاوکاریی نێوان فیدراسیۆنی جەستەکاری و فەرمانگەی گشتیی وەرزش و لاوانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ میوانداری کردنی کاپی یانەکانی «پاڤێرلیفتینگ»ی جیھان واژۆ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لە ھەل و مەرجێکدا کە بڕیار وایە ھەڵبژاردەی «پاڤێرلیفتینگ» لە بەھاری ساڵی ١٤٠٠ دا بە ئامادە بوونی ٨ تیپ بکەوێتە گەڕ، بەرنامەش بۆ بەرپاکردنی کاپی یانەکانی «پاڤێرلیفتینگ»ی جیھانیش دادەڕێژرێت.
دوای دانوستانی نێوان فیدراسیۆنی جەستەکاری و لەش جوانی لەگەڵ فەرمانگەی گشتیی وەرزش و لاوانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئەمڕۆ لە ئاھەنگێکدا بە ئامادە بوونی «کەیومەرس پوور ئیراندوست» بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، «عەبدولمەھدی نەسیر زادە» سەرۆکی فیدراسیۆنی جەستەکاری و لەشجوانی، «ڕەزا فیروز» جێگری سەرۆک و «حەسەن کەرباسی» سەرپەرشتی سکرتاریەتی فیدراسیۆن، «حسەین شیروانی» سەرپەرشتی ھەڵبژاردەی فسدراسیۆنی جەستەکاری و لەشجوانی و کۆمەڵێکی تر لە بەرپرسانی ڕێکخراوەی لیگ، تەبایی نامەی ھاوکاریی نێوان فیدراسیۆنی جەستەکاری و فەرمانگەی گشتیی وەرزش و لاوانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا واژۆ کرا.
بە پێی ئەم تەبایی نامەیە بڕیار درا لە گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ کێبەرکێی کاپی یانەکانی «پاڤێرلیفتینگ»ی جیھان بە میوانداریەتیی شاری ورمێ بەڕێوە بچێت.