گرانترین شۆفێری “فۆرمولا 1” بۆ ساڵی 2021
ئادار 22, 2021 12:45 Asia/Tehran
لویس هامیڵتۆن، شۆفێری بەریتانی تیمی مێرسیدس وەک گرانبەهاترین شۆفێرانی بواری “فۆرمولا 1” لە ساڵی 2021 لە قەڵەمدەدرێت.
شۆفێرە 36 ساڵەکە پاڵەوانی جیهانە و هەڵگری ڕیکۆردی مێژووییە، لە ساڵی 2008وە تاوەکو 2020 حەوت نازناوی پاڵەوانیەتی جیهانی بەدەستهێناوە و بەتایبەت لە ساڵی 2017 تاوەکو 2020 چوارجار لەسەریەک پاڵەوان بووە و تیمی مێرسیدسی گەیاندووەتە لوتکە.
ماڵپەڕی سپۆرتاک ئاشکرایکردووە، کە لە رووی داراییەوە هامیڵتۆن بەهۆی شارەزایی و تواناکانیەوە زیاتر لە شۆفێرانی دیکە بەدەستدەهێنێت و بڕی موچەی ساڵانەی بە 55 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە.
سەرپەیڤ