ئادار 23, 2021 07:58 Asia/Tehran
  • مسۆگەر کرانی میدالیایەکی زیو لە لایەن تیپێکی ئێرانەوە لە جامی جیھانیی تیرھاویشتن دا

تیپی میکسی دەمانچەی ئێران لە جامی جیھانیی ھینددا میدالیای زیوی مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە چوارەمین ڕۆژی کێبەرکێکانی تیرھاویشتنی جامی جیھانی لە ھیند، تیپی میکسی دەمانچەی ئێران بریتی لە «جەواد فروغی» و «گوڵنوش سبقەت ئیلاھی» میدالیای زیوی مسۆگەر کرد.

لەم بوارەدا تیپی ھیند پلەی یەکەمی دەست کەوت و تیپەکەی ئێران و تیپێکی دیکەی ھیندیش بە ڕیز بون بە دووھەم و سێھەم.

تیپەکانی تورکیا، پۆڵۆنیا، لیتوانی و ئێکوادۆرو ئەمریکاش بە ڕیز پلەی چوارەم ھەتا ھەشتەمیان بە خۆیان تەرخان دا.

کێبەرکێی تیرھاویشتنی جامی جیھانی بە ئامادە بوونی ٣٠٠ وەرزشڤان لە ٥٣ وڵاتی جیھانەوە بە میوانداریی ھیندوستان خەریکە بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ