تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران یارییەکەی لە سووریا بردەوە
ئادار 30, 2021 17:14 Asia/Tehran
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران توانی بە سێ گۆڵی بێوەڵام یارییە دۆستانەکە لە تیپی نیشتیمانیی سووریا بباتەوە.
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران کە ڕۆژی سێ شەممە بۆ یارییەکی دۆستانە لە یاریگای ئازادیی تاراندا بەرەوڕووی تیپی نیشتیمانیی سووریا بووەوە، لە ئەنجام دا بە تۆمار کرانی سێ گۆڵ لە لایەن « موحەممەد حسەین کەنعانی زادەگان» لە خولەکی یەکەم و « سەردار ئازمون» لە خولەکی ٣٨ و «کەریم ئەنساری فەرد» لە خولەکی ٨١ دا سووریا لە بیست و ھەشتەمین یاریی تۆپی پێی نێوان دوو وڵات ببەزێنێ.
دوای سەرکەوتنەکانی «سکۆچیچ» لەگەڵ تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە یارییەکانی لەگەڵ تیپەکانی ئۆزبەکستان و بۆسنی، ئەمە سێھەمین سەرکەوتنی بەردەوامی ئەم ڕاھێنەرە کۆرۆڤاتییە لەگەڵ تیپەکەی ئێراندایە.
سەرپەیڤ