تۆپی پێی ئێران ھێشتاش تیپی دووھەمی ئاسیایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394833-تۆپی_پێی_ئێران_ھێشتاش_تیپی_دووھەمی_ئاسیایە
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە ڕەنکینگی فیفادا سەرباری دوو پلە دابەزینی ، ھێشتا تیپی دووھەمی ئاسیایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2021 08:12 Asia/Tehran
  • تۆپی پێی ئێران ھێشتاش تیپی دووھەمی ئاسیایە

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە ڕەنکینگی فیفادا سەرباری دوو پلە دابەزینی ، ھێشتا تیپی دووھەمی ئاسیایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، دوای کۆتایی ھاتنی ململانێی نیشتیمانیی تۆپی پێی جیھان، فیفا ڕەنکینگی تازەی تیپە نیشتیمانییەکانی جیھانی ڕاگەیاند و بە گوێرەیەوە تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بە دوو پلە دابەزین و بە ١٥٠٠ خاڵەوە لە ئێستادا لە ڕیزی دووھەمی ئاسیاو لە پلەی ٣١ی جیھاندایە.

لەم ڕیزبەندییەدا ژاپۆن ھەروا ھەڵکەوتەترین تیپی تۆپی پێی ئاسیا دێتە ئەژمار کە لە پلەی بیست و ھەشتەمی جیھاندایە و لە چاو مانگێک لەمەوپێش لە ڕیزبەندیی جیھاندا پلەیەک دابەزیوە.