نیسان 03, 2021 13:39 Asia/Tehran
  • وەرزشکاری ئێرانیی لە سەرووی نیشانپێکانی جیھان

لە نوێترین ریزبەندیی فێدراسیۆنی جیھانیی تیرھاویشتن ، جەواد فروغی نیشانپێکی ئێرانی کەوتە ریزی یەکەمی دەمانچەی بایی پیاوان .

بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممە ھەواڵدەریی ئیسنای ئێرانی ، بە کۆتایی ھاتنی پێشبڕکێکانی نیشانشکاندنی جامی جیھانیی ھیندستان نوێترین ریزبەندیی فێدراسیۆنی جیھانی راگێندرا کە جواد فروغی بە وەدەسھێنانی مەدالیای زێڕی دەمانچەی بایی توانی لە نوێترین ریزبەندیی فێدراسیۆنی جیھانیی لە پلەی یەکەم دا ڕاوەستێ . 

ھەروەھا گولنوش سیبقەتوڵڵاھی تیرھاوێژی دیکەی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی ئێران لە بەشی دەمانچەی بایی خانمان کەوتە پلەی حەوتەم و لە بەشی دەمانچەی 25 میتر کەوتە پلەی دەھەمی جیھان . 

پێشبڕکێکانی نیشانپێکانی جامی جیھانیی لە سەرەتاکانی مانگی خاکەلێوە  دوای نزیکەی ساڵێک وەستان بە ھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ھیندستان  بەڕێوەچوو . 

سەرپەیڤ