یەزدانی میدالیا زێڕەکەی کردە خەڵاتی کەس و کاری قوربانیانی کۆرۆنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i395544-یەزدانی_میدالیا_زێڕەکەی_کردە_خەڵاتی_کەس_و_کاری_قوربانیانی_کۆرۆنا
بلیمەتی زۆرانی ئێران ئەو میدالیا زێڕەی کە لە کێبەرکێی زۆرانی ئارزادی ئاسیا بردبوویەوە، کردە خەڵاتی ئەو بنەماڵانەی کە لە بەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆستیان کەوتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 20, 2021 09:53 Asia/Tehran
  • یەزدانی میدالیا زێڕەکەی کردە خەڵاتی کەس و کاری قوربانیانی کۆرۆنا

بلیمەتی زۆرانی ئێران ئەو میدالیا زێڕەی کە لە کێبەرکێی زۆرانی ئارزادی ئاسیا بردبوویەوە، کردە خەڵاتی ئەو بنەماڵانەی کە لە بەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆستیان کەوتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەسەن یەزدانی» بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک ئەو میدالیا زێڕەی کە لە کێبەرکێی زۆرانی ئارزادی ئاسیا بردبوویەوە، کردە خەڵاتی ئەو بنەماڵانەی کە لە بەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆستیان کەوتووە.

«حەسەن یەزدانی» لە  زۆرانی ئازادی تەمەندارانی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە کێشی ٨٦ کیلۆگرام دا میدالیای زێڕی دەست کەوت.

ئەم وەرزشوانەی تیپی نیشتیمانی دوای سرەوتنی لە خولی یەکەم، بۆ خولی دووھەم بە دەرەنجامی دە بە سیفر «ھایاتۆ ئیشیگۆرۆ» لە ژاپۆنی بەزاندو خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی.

ناوبراو لەم قۆناغەدا بە دەرەنجامی دە بە سیفر «موستەفا عوبەید»ی وەرزشوانی عێراقیشی بەزاندو گەییشتە قۆناغی کۆتایی.

«یەزدانی» لە قۆناغی کۆتایی دا بە دەرەنجامی دە بە سیفر «دیپاک پونیا» خاوەنی میدالیای زیوی جیھان لە وڵاتی ھیندیشی وەلاناو بوو بە خاوەنی زێڕ.