کۆتایی ھاتنی حەوتەی ٣٥ی سوپەرلیگی تۆپی پێی تورکیا
نیسان 21, 2021 07:58 Asia/Tehran
حەوتەی سی و پێنجەمی تۆپی پێی سوپەرلیگی تورکیا بە سەرکەوتنی دوو بە یەکی «فەنەر باغچە» لە بەرامبەر «ئەستەمۆڵ باشاک شەھیر» کۆتایی پێ ھات.
حەوتەی سی و پێنجەمی تۆپی پێی سوپەرلیگی تورکیا بە بەرپا کردنی دوو کێبەرکێ بەردەوام کراو لە میانەی دا تیپەکانی «غازی ئانتپ سپۆر» و «قاسم پاشا» دوو بە دوو یەکسان ھاتنەوەو ململانێی نێوان تیپەکانی «فەنەر باغچە» و «ئەستەمۆڵ پاشاک شەھیر»یش بە دەرەنجامی دوو بە یەک بە قازانجی «فەنەر باغچە» کۆتایی پێ ھات.
لە خشتەی سوپەرلیگی تورکیادا، تیپی «بەشیکتاش» بە ٧١ خاڵ کەوتە سەرپەڕی خشتەکەوەو تیپەکانی «فەنەر باغچە» بە ٦٩ خاڵ و «گالاتاسرای» بە ٦٥ خاڵ پلەی دووھەم و سێھەمیان بەر کەوت.
تیپی «ترابزون سپۆر»یش کە «سەیید موجتەبا حسەینی» یاریزانی تیپی نیشتیمانیی ئێرانی بۆ تیپەکەی ڕاکێشاوە بە ٥٩ خاڵ لە پلەی چوارەم دایە.
سەرپەیڤ