نیسان 22, 2021 12:06 Asia/Tehran
  • یانەی «ئیستیقلال» شکستی ھێناو «ئەلدوحەیل» بوو بە سەرپەڕی گروپی سێھەم

ململانێی ھەستیارو جێی سەرنجی «ئیستیقلال»ی ئێران و «ئەلدوحەیل»ی قەتەر بە سەرکەوتنی چوار بە سێی نوێنەرەکەی قەتەر کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،تیپەکانی تۆپی پێی «ئیستیقلال»ی ئێران و  «ئەلدوحەیل»ی قەتەر لە چوارچێوەی حەوتەی سێھەمی سوپەرلیگی پاڵەوانانی ئاسیاو ھەستیار ترین کێبەزکێی گروپی سێھەم، لە کاتژمێر دەو چارەکێکی شەوی ڕابردوو لە یاریگای «ئەلجەوھەرە»ی شاری جەددە چوونە مەیدانەوەو لە کۆتایی دا نوێنەرەکەی قەتەر توانی چوار بە سێ خەنیمەکەی ببەزێنێ.

«ئەلدوحەیل» بەم سەرکەوتنەی حەوت خاڵی تۆمار کردووەو بووەتە سەرپەڕی گروپی سێھەم. یانەی «ئیستیقلال»یش بە ھەمان شەش خاڵەکەی خۆی بۆ ڕیزی دووھەم خشتەکە دابەزی.

کێبەرکێی دواتری تیپەکانی تۆپی پێی «ئیستیقلال»ی ئێران و  «ئەلدوحەیل»ی قەتەر کاتژمێر ٤٥ خولەکی شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممەی بانەمەڕ بەڕێوە دەچێت.

لە کێبەرکێیەکی دیکەی ئەم گروپەدا تیپەکانی «ئەلشورتە»ی عێراق و «ئەلئەھلی»ی عەرەبستانیش بەرەوڕووی یەکتر دەبنەوە. 

سەرپەیڤ