نیسان 28, 2021 15:19 Asia/Tehran
  • سەرپەڕ بوونی یانەی «ئیستیقلال» لە ئەنجامی یەکسان ھاتنەوەی لەگەڵ «ئەلئەھلی»ی عەرەبستاندا

تیپی تۆپی پێی «ئیستیقلال» بە یەکسان ھاتنەوەی لەگەڵ تیپی تۆپی پێی «ئەلئەھلی»ی عەرەبستان بەرەو سەرپەڕی تاقمی سێھەمی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا ھەڵکشا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی «ئیستیقلال»ی ئێران لە پێنجەمین کێبەرکێی لە قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا ٤٥ خولەکی شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە لە یاریگای «مەلیک عەبدوڵڵا»ی جەددە بۆ «ئەلئەھلی»ی عەرەبستان چووە مەیدانەوە لە کۆتایی دا ھەردوک تیپەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ گۆڕەپانەکەیان بە جێ ھێڵاو ئا بەمجۆرە تیپی «ئیستیقلال»ی بۆ سەرپەڕی تاقمی سێھەم ھەڵکشا.

ئەم کێبەرکێیە لە کاتێکدا ئەنجامی گرت کە کاژێرێک بەرلەوە تیپی «شورتە»ی عێراق توانی ڕووداوێکی ناوازە تۆمار  کات و «ئەلدوحەیل»ی سەرپەڕی بە دەرەنمجامی دوو بە یەک بباتەوەو لە ئەنجام دا چەنسی «ئیستیقلال» بۆ ھەڵکشان زیاتر بکات.

«ئیستیقلال» لە حەوتەی یەکەمی قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانان توانی بووی «ئەلئەھلی» بە دەرەنجامی پێنج بە دوو شکست پێ بێنێ.

«ئیستیقلال» لە  دوایین کێبەرکێی خۆی دا دەبێ لە قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا ڕۆژی ھەینی دەھەمی بانەمەڕ کاتژمێر دەو چارەکێکی شەو بەرەوڕووی «ئەلشورتە»ی عێراق بێتەوە.

سەرپەیڤ