نیسان 28, 2021 15:45 Asia/Tehran
  • «وریا» وەک باشترین یاریزانی کێبەرکێی نێوان یانەی «ئیستیقلال»ی ئێران و تیپی تۆپی پێی «ئەلئەھلی»ی عەرەبستان ناسێندرا

کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ، کاپیتانە کوردەکەی جل شینەکانی ئێرانی وەکو باشترین یاریزانی کێبەرکێکەی یانەی «ئیستیقلال»ی ئێران لەگەڵ تیپی تۆپی پێی «ئەلئەھلی»ی عەرەبستان ھەڵبژارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی «ئیستیقلال»ی ئێران لە پێنجەمین کێبەرکێی لە قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا ٤٥ خولەکی شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە لە یاریگای «مەلیک عەبدوڵڵا»ی جەددە بۆ «ئەلئەھلی»ی عەرەبستان چووە مەیدانەوەو لە کۆتایی دا ھەردوک تیپەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ گۆڕەپانەکەیان بە جێ ھێڵاو ئا بەمجۆرە تیپی «ئیستیقلال»ی بۆ سەرپەڕی تاقمی سێھەم ھەڵکشا.

لەم ناوەدا کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا  «وریا غ ەفووری» یاریزانە کوردەکەی یانەی «ئیستیقلال»ی وەک باشترین یاربزانی ئەو کێبەرکێیەی نێوان ئێران و عەرەبستان ھەڵبژاردووە.

جێگای وەبیر ھێنانەوەیە کە یانەی «ئیستیقلال» لە  دوایین کێبەرکێی خۆی دا دەبێ لە قۆناغی گروپیی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا ڕۆژی ھەینی دەھەمی بانەمەڕ کاتژمێر دەو چارەکێکی شەو بەرەوڕووی «ئەلشورتە»ی عێراق بێتەوە.

سەرپەیڤ