یاریزانی تۆپی پێی ئێران بوو بە باشترین لژیۆنەری حەوتەی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396537-یاریزانی_تۆپی_پێی_ئێران_بوو_بە_باشترین_لژیۆنەری_حەوتەی_ئاسیا
ھێرشبەری ئێرانیی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پۆرتۆ بوو بە باشترین لژیۆنەری حەوتەی ئاسیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 16, 2021 09:44 Asia/Tehran
  • یاریزانی تۆپی پێی ئێران بوو بە باشترین لژیۆنەری حەوتەی ئاسیا

ھێرشبەری ئێرانیی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پۆرتۆ بوو بە باشترین لژیۆنەری حەوتەی ئاسیا.

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنیی ئێران ، مەھدی تارمی ئەستێرەی ئێرانیی یانەی تۆپی پێی پۆرتۆی پۆرتوگاڵ لە راپرسیەکی سایتی کۆنفدراسێۆنی تۆپی پێی ئاسیا بە وەدەسھێنانی سەتی 63 ی دەنگەکانی سون ھیۆنگ مین ئەستێرەی کۆریایی تاتنھامی وەلانا و وەک باشترین لژیۆنەری حەوتەی ئاسیا ھەڵبژێردرا . بەر لەوە تارمی سێ جار ئەم خەڵاتەی وەدەسھێنابوو . 

مەھدی تارمی بوو بە یەکەمی یاریزانی لیگی پورتوگاڵی 2020-2021 کە توانیویەتی بە 25 کارتێکەری دانان لەسەر گۆڵ بگات . ئەو لەم یاریانەدا 15 جار گۆڵی لێداوە و 10 پاسی گۆڵی داوە . 

سەعید عیززەتوڵڵاھی و ئەمیر عابد زادە دوو لژیۆنەری دیکەی ئێرانی لەم راپرسیەدا بە وەدەسھێنانی سەتی 8 و 7 ی دەنگەکان کەوتنە ریزی سێھەم و چوارەمی باشترین لژیۆنەرەکانی حەوتەی ئاسیا.