May 25, 2021 15:44 Asia/Tehran
  • پێرسپۆلیس بوو بە سێھەمین تیپی تۆپی پێی ئاسیا

یانەی «پێرسپۆلیس»ی ئێران لە تازەترین ڕیزبەندیی یانەکانی جیھان بوو بە سێھەمین تیپی ھەڵکەوتەی ئاسیاو «ئیستیقلال» بەجێ ما

بە پێی ئەم ھەواڵە، تازەترین ڕیزبەندیی یانەکانی تۆپی پێی جیھان ڕاگەیەندراوەو بە گوێرەیەوە تیپی پێرسپۆلیس لە ڕیزبەندیی ئاسیادا بە دووپلە سەرکەوتن گەییشتووەتە پلەی سێھەمی بەژی کۆنی ئاسیا.

شاگردەکانی «یەحیا گوڵ موحەممەدی» وەک باشترین یانەی ئێران مانەوەو لە ڕیزبەندیی جیھانی دا بە پلەیەک دابەزین لە چاو حەوتەی ڕابردوو لە ڕیزی ٩٨ی جیھاندا گیرسایەوەو یانەی «ئیستیقلال»یش لە ڕیزی دووھەمی ئێران و پلەی ١٣ی ئاسیادا مایەوە.

شاگردەکانی «مەجیدی» لە ڕیزبەندیی جیھانی دا بە دوو پلە دابەزین لە ڕیزی ٢٣٣ دا گیرسایەوە. تیپەکانی «سپاھان» ، «تراکتۆر» و «فولاد» بە ڕیز بوون بە تیپەکانی سێھەم ھەتا پێنجەمی ئێران. لە ئاسیاش دا بە ڕیز لە پلەی ١٧ و ٣٤و ٤٨ دا ماونەتەوە.

سەرپەیڤ