یاریزانانی تێنیسی ئێران بوونە پاڵەوانی بەشی دوو کەسیی تۆڕی جیهانیی تێنیس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396998-یاریزانانی_تێنیسی_ئێران_بوونە_پاڵەوانی_بەشی_دوو_کەسیی_تۆڕی_جیهانیی_تێنیس
کۆتایی کێبەرکێ دوو کەسییەکانی تۆڕی جیهانی تێنیسی ژێر 18 ساڵی کچان و کوڕان بە سەرکەوتنی یانەی ئێرانی کۆتایی هات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 29, 2021 12:14 Asia/Tehran
  • یاریزانانی تێنیسی ئێران بوونە پاڵەوانی بەشی دوو کەسیی تۆڕی جیهانیی تێنیس

کۆتایی کێبەرکێ دوو کەسییەکانی تۆڕی جیهانی تێنیسی ژێر 18 ساڵی کچان و کوڕان بە سەرکەوتنی یانەی ئێرانی کۆتایی هات.

 

بە پێی هەواڵی مێهر، حەوتەمین ڕۆژی کێبەرکێیەکانی تۆڕی جیهانی تێنیسی ژێر 18 ساڵ لە بەشی دوو کەسیی کوڕان و کچاندا بەڕێوە چوو.

لە کۆتایی ئەم قۆناغەدا کیان کازمی و عەلی یەزدانی لە بەرانبەر دوو کەس لە تورکیا و لوبنانەوە یارییەکەیان بردەوە.

هەروەها ئەمیرعەلی قەوام و یونس تەڵاوەر لە گەڵ یانەی تورکیا پلەی سێهەمیان بۆ خۆیان دەستەبەر کرد.

هەروەها لە بەشی کچانیشدا مشکاتوزەهرا سەفی و دۆرسا چراغی لە ماندگار فەرزامی و ڕۆمینا زەینالییان بردەوە و بوونە قارەمان.

پەرنیا ڕوکنابادی و لارا ئورقو لە ئێران و تورکیاوە پلەی سێهەمی هاوبەشیان بە دەست هێنا.

ئەم کێبەرکێیانە بە بەشداری یاریزانانی کوڕ و کچی وڵاتانی ئێران، تورکیا، چێک، بەلژیک و لوبنان بەڕێوە چوو.