گەنجێکی سنەیی ڕێکۆردێکی لە کتێبی گینس دا تۆمار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397001-گەنجێکی_سنەیی_ڕێکۆردێکی_لە_کتێبی_گینس_دا_تۆمار_کرد
ئازاد حەیدەریان گەنجی وەرزشوانی سنەیی توانی لە بواری بەر بازوو دەمبەل، بە کێشی 10 کیلۆیی و بۆ 24 کاتژمێر بە شێوەی بەردەوام، ڕێکۆردرێک لە کتیبی گینس تۆمار بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 29, 2021 13:42 Asia/Tehran
  • گەنجێکی سنەیی ڕێکۆردێکی لە کتێبی گینس دا تۆمار کرد

ئازاد حەیدەریان گەنجی وەرزشوانی سنەیی توانی لە بواری بەر بازوو دەمبەل، بە کێشی 10 کیلۆیی و بۆ 24 کاتژمێر بە شێوەی بەردەوام، ڕێکۆردرێک لە کتیبی گینس تۆمار بکات.

 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئازاد حەیدەریان گەنجی وەرزشوانی سنەیی لە کاتژمێر 21 ی شەوی پێنجشەممە 6 ی جۆزەردان وەرزشی بەر بازوو دەمبلی بە دەمبلی 10 کیلۆیی لە بەشی  منداڵان سنە دەستپێکرد و ڕێکۆردی 24 کاتژمێر بێ وەستانی لە کتێبی گینس تۆمار کرد.

ئەو وەرزشوانە سنەییە لە پێنجشەممە کاتژمێر 9 ی شەوەوە بە جووڵەی بەر بازوو دەمبەل و بە کۆی دەمبلی 10 کیلۆیی لە هەوڵدا بوو کە ڕێکۆردی 24 کاتژمێرەی بێ وەستان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات، کە سەریشکەوت.

خەڵکی شاری سنە بە پێشوازیەکی بێ وێنە لە ئەو وەرزشوانە پشتیوانیان کرد.

ئازاد حەیدەریان دوو ساڵی ڕابردووش بە 53 کاتژمێر مشت لێدانی بەردەوام، ڕێکۆردی ئەو وەرزشەشی لە گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار کردووە.