مسۆگەربوونی یەکەم مەدالیای بەرزکردنەوەی قورسایی مێژووی خانمانی ئێران
May 30, 2021 14:48 Asia/Tehran
وەرزشکاری بەرزکردنەوەی قورسایی ئەندامی ھەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی خانمانی ئێران ، لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی لاوانی تاشکەند مەدالیای جیھانیی بەرزکردنەوەی قورسایی خانمانی ئێرانی بردەوە .
یەکتا جەمالی ، وەرزشکاری بەرزکردنەوەی قورسایی پۆلی 87 کیلۆ ئەندامی ھەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران رۆژی یەکشەممە لە جوڵەی یەک تەکان و دوو تەکانی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی لاوان لە شاری تاشکەند یەکەم مەدالیای جیھانیی بەرزکردنەوەی قورسایی خانمانی ئێرانی بەدەسھێنا .
لە حەوتەمین رۆژی پێشبڕکێکانی پاڵەونەتیی لاوانی جیھان لە تاشکەند ، یەکتا جەمالی لە پۆلی 87 کیلۆی خانمان بە تۆمار کردنی کێشی 92 کیلۆ لە جوڵەی یەک تەکان دا یەکەم مەدالیای جیھانیی بەرزکردنەوەی قورسایی خانمانی ئێرانی وەدەسھێنا .