حوزه‌یران 05, 2021 23:34 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی تونگەئاوێکی 3 ھەزار ساڵە لە گۆڕستانێکی پیرانشار

بەرپرسی فەرمانگەی کەلەپووی فەرھەنگیی ، گەشتیاری و دەسکاری پیرانشار رایگەیاند ، تونگەئاوێکی سواڵەتیی سێ ھەزار ساڵە لە لایەن خەڵک دۆزرایەوە و پێشکەشی ئەم ئیدارەیە کرا .

سلێمان بەشیر بە راگەیاندنی ئەو ھەواڵە بە کوردپرێس گوتی : ئەم دەفرە سواڵەتیە دێرینە لە لایەن موختاری گوندی چیانەی ئەم شارە بە ئامانجی پارێزران و ئاگالێبوونی زیاتر لە ئاسەوارە مێژووییەکان دراوە بە فەرمانگەی کەلەپووری و گەشتیاری و دەسکاری پیرانشار . 

ناوبراو گوتیشی : ئەم تونگە ئاوە دێرینە بە  قسەی دانیشتوانی گوندەکە لە کاتی ناشتنی یەکێک لە دانیشتوانی ئاواییەکە لە گوندی چیانە دۆزراوەتەوە . 

 جەختیشی کردەوە ئاسەواری مێژوویی بەشێک لە شوناس و کولتوری گەلێکن کە پێویستە ھەوو لا بۆ پاراستنیان ھەستیار بن .

سەرپەیڤ