ئافرەتێک کرایە سەرۆکی تۆپی پێی ئینگلتەرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397378-ئافرەتێک_کرایە_سەرۆکی_تۆپی_پێی_ئینگلتەرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بۆ یەکەمجار ئافرەتێکی وەکوو سەرۆکی ئەم فیدراسیۆنە ھەڵبژارد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 09, 2021 10:50 Asia/Tehran
  • ئافرەتێک کرایە سەرۆکی تۆپی پێی ئینگلتەرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بۆ یەکەمجار ئافرەتێکی وەکوو سەرۆکی ئەم فیدراسیۆنە ھەڵبژارد.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکان،فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەفەرمی «دیبی هیویت»ی وەکو سەرۆکی نوێی فیدراسیۆنەکە ناساند و بڕیار وایە ناوبراو لە کانونی دووەمی  ٢٠٢٢ەوە چالاکییەکانی لەم پۆستەدا دەست پێ بکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا پاش ئەوەی کە «گرەیک کلارک»  لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دەستی لەکارکێشایەوە، بە دوای کەسایەتییەکدا ەگەڕا کە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەم فیدراسیۆنەی پێ بسپێرێت و لە ئێستادا بڕیارە ئەو بۆشاییە بە «دیبی هیویت» پڕ کاتەوە.

هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی «کلارک» بۆ لێدوانە ڕەگەزپەرستییەکانی دەگەڕایەوە لەبەردەم لیژنەیەکی پەرلەمانی بریتانیا دەرهەق بە یاریزانە ڕەشپێستەکان، ناوبراو تیایدا یاریزانە ڕەشپێستەکانی بە «یاریزانە ڕەنگاوڕەنگەکان» ناوبردبوو.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی سێشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە فەرمی «دیبی هیویت»ی وەک سەرۆک ناساند و بەم پێیە بۆ یەکەم جارە ئافرەتێک ئەم پۆستەکە وەردەگرێت.