گەییشتنی وەرزشوانێکی ئێرانی بە ھەڵبژاردەی پینگ پۆنگی ئافرەتانی ئەورووپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397574-گەییشتنی_وەرزشوانێکی_ئێرانی_بە_ھەڵبژاردەی_پینگ_پۆنگی_ئافرەتانی_ئەورووپا
پینگ پۆنگکارێکی ئێرانی بە دەستخستنی ناسناوی پلەی سێھەمی ھەڵبژاردەی تورکیا، مۆڵەتی بەشداری لە ھەڵبژاردەی ئەورووپای وەرگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2021 02:52 Asia/Tehran
  • گەییشتنی وەرزشوانێکی ئێرانی بە ھەڵبژاردەی پینگ پۆنگی ئافرەتانی ئەورووپا

پینگ پۆنگکارێکی ئێرانی بە دەستخستنی ناسناوی پلەی سێھەمی ھەڵبژاردەی تورکیا، مۆڵەتی بەشداری لە ھەڵبژاردەی ئەورووپای وەرگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا» ، «مریەم سامیت» یاریزانی نیشتیمانیی پینگ پۆنگی ئێران کە لەم وەرزەدا لە پێکھاتەی تیپی «ترابزون سپۆر»ی تورکیادا بوو، ھاوڕێ لەگەڵ ئەو تیپە ڕێی لە ھەڵبژاردەی ئەورووپا کەوت.

تیپی «ترابزون» لە نێوان ١٦ تیپی بەشداری سوپەرلیگی تورکیا پلەی سێھەمی دەست کەوت و پشکی بەشداری لە ھەڵبژاردەی ئەورووپای مسۆگەر کرد.

«مریەم سامیت» بە بێ شکست ھێنان لە ھەڵبژاردەی تورکیادا یارییەکانی خۆی کۆتایی پێ ھێناو ڕۆڵێکی کارای لە گەییشتنی ئەم تیپە بە ھەڵبژاردەی ئەورووپا گێڕا. 

«سامیت» سێھەمین ساڵی ئامادە بوونی خۆی لە تیپی «ترلیزوت سپۆر» تاقی دەکاتەوەو یاڵی ڕابردووش ھاوڕێ لەگەڵ ئەم تیپە پشکی ھەڵبژاردەی ئەورووپای مسۆگەر کرد کە ھەڵبەت لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو کێبەرکێیانە بەڕێوە نەبران.