گۆڵگارەکەی ڕووسیا بوو بە باشترین یاریزانی کێبەرکێ لەگەڵ فەنلاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397670-گۆڵگارەکەی_ڕووسیا_بوو_بە_باشترین_یاریزانی_کێبەرکێ_لەگەڵ_فەنلاند
گۆڵکارەکەی ڕوویا لە یاری لەگەڵ فەنلاند وەک باشترین یاریزانی مەیدان ھەڵبژێردرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 17, 2021 11:17 Asia/Tehran
  • گۆڵگارەکەی ڕووسیا بوو بە باشترین یاریزانی کێبەرکێ لەگەڵ فەنلاند

گۆڵکارەکەی ڕوویا لە یاری لەگەڵ فەنلاند وەک باشترین یاریزانی مەیدان ھەڵبژێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی ڕووسیا توانی لە دووھەمین یاری خۆی دا لە کێبەرکێکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ لە گروپی دووھەم بە دەرەنجامی یەک بە سیفر بەربەستی فەنلاند بشکێنێ و بە سێ خاڵ ھیوای خۆی بۆ گەییشتن بە قۆناغی دواتر بگەشێنێتەوە. لە ئێستادا  فەنلاندیش یەکەم دۆڕانی خۆی لەم قۆناغەدا تاقی دەکاتەوە.

بەرپرسانی بەرپاکەری کێبەرکێکە دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکە «ئالێکسی میرانچوک» یان وەک باشترین یاریزانی ئەم کێبەرکێیە ھەڵبژارد.

«میرانچوک» تۆمارکەری تاقە گوڵی یارییەکە بوو کە توانی بە جوانی دەروازەی «ھەرایسکی» بکاتەوەو سێ خاڵی پڕبایەخ بۆ وڵاتەکەی بە دیاری بھێنێ.