کچە کێشهەڵگرێکی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران کرا
حوزهیران 21, 2021 12:58 Asia/Tehran
سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و گەنجانی شاری مەهاباد وتی: کێشهەڵگری مەهابادی، وەکوو یەکەم کێشهەڵگری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بانگهێشتی ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی تازەلاوانی خانمان کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەرەنی مستەفاپوور ڕایگەیاند: بۆ بەڕێوەچوونی دووهەمین ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کێشهەڵگری تازەلاوانی کچ، دیانا کۆرانی، کێشهەڵگری تازەلاوی مەهابادی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کرا.
ناوبراو گوتیشی: کۆرانی، وەکوو یەکەم کێشهەڵگری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تازەلاوانی کچانی ئێران کراوە کە ئەو ئوردووە لە ڕێکەوتی 2 بۆ 8 ی پووشپەڕ لە تاران بەڕێوە دەچێت.