درەوشانەوەی زۆرانبازانی ئێرانی لە ئەستەمۆڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397966-درەوشانەوەی_زۆرانبازانی_ئێرانی_لە_ئەستەمۆڵ
زۆرانبازانی ئێرانی خەنیمەکانی خۆیانیان لە کێبەرکێکانی تورکیا بەزاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2021 13:06 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی زۆرانبازانی ئێرانی لە ئەستەمۆڵ

زۆرانبازانی ئێرانی خەنیمەکانی خۆیانیان لە کێبەرکێکانی تورکیا بەزاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی ئێران کێبەرکێکانی خۆیانیان لە کۆپی «یاسار دوغو»ی تورکیا بە دوو سەرکەوتنی یەک لەدوای یەک دەست پێکرد.

«ئەبولفەزڵ حاجی پوور» لە کێشی ٦٥ کیلۆگرام خەنیمە فەرەنسییەکەی خۆی بەزاندو «حسەین فیروز پوور»یش لە بەرامبەر زۆرانبازێکی کەنەدی سەرکەوتنی تۆمار کرد.

لەم خولەی کۆپی «یاشار دوغو» سیانزە زۆرانبازی نیشتیمانیی ئێران لە ھەشت کێش دا بەشدارن.

کێبەرکێی نێونەتەوەیی زۆرانی ئازادی  کۆپی «یاشار دوغو»ی تورکیا بەشێک لە سیستێمی ڕەنگینگی یەکێتیی جیھانیی زۆران دێتە ئەژمار.