وەرزشوانێکی ڕاکردنی مەیدانیی ئۆلەمپیکی ئێران: ئامانجم گەییشتن بە قۆناغی کۆتایی ئۆلەمپیکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398597-وەرزشوانێکی_ڕاکردنی_مەیدانیی_ئۆلەمپیکی_ئێران_ئامانجم_گەییشتن_بە_قۆناغی_کۆتایی_ئۆلەمپیکە
وەرزشوانی ڕاکردنی مەیدانیی ئۆلەمپیکی ئێران جەختی کرد: ئامانجی گەییشتن بە قۆناغی کۆتایی ئۆلەمپیکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2021 11:55 Asia/Tehran
  • وەرزشوانێکی ڕاکردنی مەیدانیی ئۆلەمپیکی ئێران: ئامانجم گەییشتن بە قۆناغی کۆتایی ئۆلەمپیکە

وەرزشوانی ڕاکردنی مەیدانیی ئۆلەمپیکی ئێران جەختی کرد: ئامانجی گەییشتن بە قۆناغی کۆتایی ئۆلەمپیکە.

«مەھدی پیرجەھان» وەرزشوانی بواری ڕاکردنی مەیدانیی ئۆلەمپیکی ئێران لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ھەواڵدەریی ئێران پرێس، وتی: ئامانجی گەییشتن بە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی ڕاکردنی ٤٠٠ مەتریی بەربەستی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆیە.

«پیر جەھان» وتیشی: تەواو خۆی ساز داوەو ھەوڵیش دەدا بە پرۆڤەی چڕوپڕ ھەتا دەستپێکی کێبەرکێکانی ڕاکردنی ٤٠٠ مەتری بە بەربەست لە سەداسەدا خۆی ئامادە بکات.

ئەم وەرزشوانە ئێرانییەی بواری ڕاکردنی مەیدانیی ئۆلەمپیکی ئێران وتیشی: ھەوڵ دەدات بەو دەرەنجامە باشانەی کە مسۆگەری دەکات، ببێتە نوێنەرێکی شیاو بۆ ڕاکردنی مەیدانیی ئێران لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆدا.

«مەھدی پیرجەھان» ھەروەھا لە داکۆکییەکانی فیدراسیۆنی ڕاکردنی مەیدانیی ڕێزی گرت و ھیواداریی دەربڕی کە بتوانێ بە دەرەنجامێکی باش و درەوشاوە دڵی جەماوەری ئێران شاد کات.