وشداری دانی ژاپۆن بە بەشدارانی یارییەکانی ئۆلەمپیک
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398800-وشداری_دانی_ژاپۆن_بە_بەشدارانی_یارییەکانی_ئۆلەمپیک
ژاپۆن لەمەڕ پێشێلکردنی یاساوڕێساو ڕەچاونەکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان وشداریی دایە بەشدارانی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 20, 2021 02:18 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ژاپۆن بە بەشدارانی یارییەکانی ئۆلەمپیک

ژاپۆن لەمەڕ پێشێلکردنی یاساوڕێساو ڕەچاونەکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان وشداریی دایە بەشدارانی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ .

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، وەرزشوانان، بەرپرسان و میدیاکان بە گوێرەی یاساوڕێسای نێو «کتێبی یارییەکان»  سەردانی ناوچەگەشتیارییەکانیان لێ قەدەغە کراوەو ئەمەش ھەمان یاسای قورسە کە تەواوی بەشداران بە درێژایی یارییەکان دەبێ ڕەچاوی بکەن.

ئەوانەی وا ئەم یاساوڕێسایانە پێشێل کەن، ھەڕەشەی ئەوەیان لێ کراوە کە پێناسەکانیان بەتاڵ دەکرێتەوەو یان بە گوێرەی جۆری پێشێلکاریەکەیان زیانبایییان لێ دەستێندرێت.

ھەروەھا باسی ئەوەش دەکرێت کە دۆسیەکانیان لە ئەنجومەنی نیشتیمانی دا تاوتوێ دەکرێت.