میدیاکانی عێراق باسی ڕێککەوتنی یەکجاری لەگەڵ «کەیرۆش»یان کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399168-میدیاکانی_عێراق_باسی_ڕێککەوتنی_یەکجاری_لەگەڵ_کەیرۆش_یان_کردووە
چەند میدیایەکی عێراقی ڕایانگەیاندووە کە ڕێککەوتنی یەکجاری لەنێوان سەرۆکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێ لەگەڵ «کارلۆس کەیرۆش» ئەنجامی گرتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 30, 2021 13:01 Asia/Tehran
  • میدیاکانی عێراق باسی ڕێککەوتنی یەکجاری لەگەڵ «کەیرۆش»یان کردووە

چەند میدیایەکی عێراقی ڕایانگەیاندووە کە ڕێککەوتنی یەکجاری لەنێوان سەرۆکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێ لەگەڵ «کارلۆس کەیرۆش» ئەنجامی گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ بەشدارییەکی سەرکەوتووانە لە قۆناغی کۆتایی ھەڵبژاردنی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر لە ھەوڵی ڕاکێشانی ڕاھێنەرێکی ناودارن.

بەم پێیە لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە وتووێژ لەگەڵ«کارلۆس کەیرۆش» ڕاھێنەری ناوداری پۆرتۆگالی کە پێشینەی ڕاھێنانی تیپی نیشتیمانیی ئێرانیشی لە کارنامەدایە، دەستی پێ کراو بڕیار ئا بوو ھەتا ئەمڕۆ ھەموو شتێک بە تەواوی ڕوون بێتەوە.

ئەمڕۆ ھەینی چەند میدیایەکی عێراقی لە پەڕە فەرمی و مەجازییەکانی خۆیاندا نووسییان: ڕێککەوتنی یەکجاری کراوەو «کەیرۆش» دەبێتە گەورەڕاھێنەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی عێراق.

عێراق لە قۆناغی کۆتایی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵ لەگەڵ ئێران، کۆریای باشووری، ئیمارات، سووریاو لوبنان ھاوگروپە. بەرەوڕوو بوونەوەی «کەیرۆش» لەگەڵ تیپی نیشتیمانیی ئێران لەو بابەتە سەرنجڕاکێشانە دەبێت.