کەشوهەوا گرفتی بۆ ئۆڵۆمپیکی تۆکیۆ دروست کرد و پێشبڕکێیەک دواخرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399266-کەشوهەوا_گرفتی_بۆ_ئۆڵۆمپیکی_تۆکیۆ_دروست_کرد_و_پێشبڕکێیەک_دواخرا
لە رۆژی دەیەمی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020، بڕیاربوو کێبڕکێی بەلەمی چارۆکەدار ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی نەگونجاوی کەشوهەوا، کێبڕکێکە دواخرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 02, 2021 11:53 Asia/Tehran
  • کەشوهەوا گرفتی بۆ ئۆڵۆمپیکی تۆکیۆ دروست کرد و پێشبڕکێیەک دواخرا

لە رۆژی دەیەمی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020، بڕیاربوو کێبڕکێی بەلەمی چارۆکەدار ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی نەگونجاوی کەشوهەوا، کێبڕکێکە دواخرا.

بڕیاریشە لە ماوەی داهاتوودا، پڕۆگرامی نوێی ئەنجامدانی کێبڕکێکە ئاشکرا بکرێت.

ھەر لە ئۆلەمیکەوە ، ژمارەی ئەو کارمەندانەی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 کە تا ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، گەیشتووەتە 276 کەس.ئەمەش دوای ئەوە هات کە لێژنەی رێکخستنی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ، تووشبوونی 17 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

هیچ یاریزانێک لەنێو ئەو تووشبووانەدا نییە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا تۆمار کراون، هەروەها سەرجەم تووشبووەکانیش کەرەنتین کراون.