ستایشی ئایەتوڵڵا «ڕەییسی» لە تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399897-ستایشی_ئایەتوڵڵا_ڕەییسی_لە_تیپی_نیشتیمانیی_زۆرانی_ئازادی_لاوانی_ئێران
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێران کە پلەی پاڵەوانەتیی کێبەرکێکانی زۆرانی لاوانی جیھانیان دەست خستووە، پیرۆزبایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 20, 2021 00:59 Asia/Tehran
  • ستایشی ئایەتوڵڵا «ڕەییسی» لە تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێران

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێران کە پلەی پاڵەوانەتیی کێبەرکێکانی زۆرانی لاوانی جیھانیان دەست خستووە، پیرۆزبایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندیی گشتیی فیدراسیۆنی زۆران، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکدا ڕوو لە پاڵەوانانی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێران، نووسی: لەوەی کە بەوپەڕی ھێزمەندییەوە ئاڵای پڕلە شانازیی ئێرانتان شەکاندەوەو بە ھەڵکردنی بەیداخی ماتەمینیی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) لە سەر سەکۆی پاڵەوانەتی، ئەوین و تاسەمەندیی خۆتانتان بەرامبەر بە ئیمامی حسەین(ع) دەربڕی، لە ناخی دڵەوە ستایشتان دەکەم.

تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێران بە دەستخستنی ٥ میدالیای زێڕ، زیوێک و برۆنزێک ھێزمەندانە لە سەر سەکۆی یەکەمی جیھان ڕاوەستان.