ھەڵکشانی باڵەی دانیشتانێی ئێران بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پارا ئۆلەمپیک
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400286-ھەڵکشانی_باڵەی_دانیشتانێی_ئێران_بۆ_قۆناغی_پێش_کۆتایی_پارا_ئۆلەمپیک
تیپی نیشتیمانیی باڵەی دانیشتانێی ئێران، لە دوایین کێبەرکێی قۆناغی گروپیی خۆی لە پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ بە دەرەنجامی سێ بە سیفر شکستی بە چین ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2021 07:37 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی باڵەی دانیشتانێی ئێران بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پارا ئۆلەمپیک

تیپی نیشتیمانیی باڵەی دانیشتانێی ئێران، لە دوایین کێبەرکێی قۆناغی گروپیی خۆی لە پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ بە دەرەنجامی سێ بە سیفر شکستی بە چین ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی باڵەی دانیشتانێی ئێران ڕۆژی سێ شەممە بە دەرەنجامی سێ بە سیفرو سەرکەوتن بە سەر چین دا لە دوایین کێبەرکێی قۆناغی گروپی، وێڕای دەستخستنی سێھەمین سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکی وەکو تیپی یەکەمی گروپی «B» ڕێی لە قۆناغی پێش کۆتایی کەوت.

ئەم کێبەرکێیە لە کاتێکدا بەرپا کرا کە تیپەکەی ئێران لە دوو کێبەرکێی پێشووش ھەر بە دەرەنجامێکی ئاوا واتە سێ بە سیفر بە سەر ئاڵمانیاو برازیل دا سەرکەوت بوو.

تیپی نیشتیمانیی باڵەی دانیشتانێی ئێران بەم سەرکەوتنە بۆ قۆناغی پێش کۆتایی ھەڵکشا.