پاڵەوانەتیی ھاوبەشی ئێران و ڕووسیا لە کێبەرکێکانی مەلەی ژێرئاوی ئەرتەشەکانی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400301-پاڵەوانەتیی_ھاوبەشی_ئێران_و_ڕووسیا_لە_کێبەرکێکانی_مەلەی_ژێرئاوی_ئەرتەشەکانی_جیھان
تیپەکانی ئێران و ڕووسیا بە ھاوبەشی لە پلەی یەکەمی شەشەمین خولی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی مەلەی ژێرئاوی ٢٠٢١ دا گیرسانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2021 11:40 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی ھاوبەشی ئێران و ڕووسیا لە کێبەرکێکانی مەلەی ژێرئاوی ئەرتەشەکانی جیھان

تیپەکانی ئێران و ڕووسیا بە ھاوبەشی لە پلەی یەکەمی شەشەمین خولی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی مەلەی ژێرئاوی ٢٠٢١ دا گیرسانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ئاھەنگی کۆتایی ھاتنی شەشەمین خولی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی مەلەی ژێرئاوی ٢٠٢١ بە ئامادە بوونی ئەمیری دەریادار«شەھرام ئێرانی» فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەش و کۆمەڵێک لە فەرماندەرانی باڵاو بەرپرسانی کارگێڕیی پارێزگا لە بەندەری کونارەکی پترێزگای سیستان و بەلوچستان بەرپا کرا کە تیپەکانی ئێرانی و ڕووسیا بە ھاوبەشی لە پلەی یەکەم دا گیرسانەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تیپەکانی چین و سووریا بە ڕیز لە پلەکانی دووھەم و سێھەم وەستان.

ئەم کێبەرکێیانە لە بەرواری ٣١ی گەلاوێژ ھەتا ١٠ی خەرمانان بە ئامادە بوونی ١٠٠ وەرزشوان لە ٦ وڵاتی جیھانەوە بە میوانداریی ناوچەی سێھەمی ھێزی دەریایی ستراتژیی ئەرتەش لە کونارەک بەرپا کرا.